Skip to Content
ڕەوەند ئەحمەد شاشوار

3 دەقە بۆ خوێندنەوە


بە ١٠ چرکە کاڵامان لە کۆگایەکی Adidas نەهێشت

چۆن توانیم ئەمە بکەم؟


سەرەتای بابەت

جار بە جار کۆمپانیای ئەدیداس لەگەڵ یەکێک لە کەسە دیارەکانی سۆشاڵ میدیا ڕێدەکەوێت وەک نایک، و دەست دەکەن بە درووستکردنی کالە و پێڵاوێکی دەسکاری کراو، و سەد لە سەدی هەموو جارێک لە چەند چرکەیەکدا هەمووی دەفرۆشرێن و دوای ئەوەی کە لە کۆمپانیا نەما، کڕیاران دووبارە دەیفرۆشنەوە

ئەمجارەش فەرقی نەبوو، ئەیداس چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆمەڵێک سنیکەری نوێیی بڵاو کردەوە و خواستێکی زۆر زۆری لە نەرویج لەسەر بوو. بۆیە چیمان کرد؟

یەکێک لە سنیکەرەکان (شتێکی شازە)

دژە بۆتی ئەدیداس

لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم لە نەرویج پەیوەندیمان کرد، و لە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا هەستام بە شکاندنی پارێزگاری سێرڤەری ئەدیداس بۆ بینینی ڕێژەی کاڵاکانیان و بەردەستبوونیان، لەگەڵ هاوڕێێیان دەستمان کرد بە دانانی پلانێکی تۆکمە بۆ درووستکردنی سێرڤەرێکی بەهێز بۆ ئەم کارە (چوونکە هەمووکات سەرکەوتوو نابێت)

یەکەم شت با پێتان بڵێم، یاری کڕین و فرۆشتن نوێ نیە و یاریەکی زۆر قورسە، و بوجەیەکی باشی دەوێت چونکە زەرەریشی هەیە (بەڵام هەستەکانی لەگەڵیەتی هەمووی دەشارێتەوە)

ەدیداسیش کەم نیە، پێم وابێت لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ساڵانە زیاتر لە ٢٠ دەفتەر دۆلار لە سیکوریتی دژە بۆت سەرف دەکەن (لەم دژە بۆتە 🤣)

جا بۆیە یەکەم شت پێوستمان بە جی مەیڵی دەستی بوو (واتە ئەوەی کەسێکی ئاسایی بەکاری دێنێت) و هەموو جیمەیڵەکانمان پاک و پوخت بوون نەوەک یەکێک لە ئۆردەرەکانمان تووشی پارە گەڕاندنەوە ببێت.

لەگەڵ ئەوەشدا پێوستمان بە ژمارەی نەرویجی پاک بوو، ژمارەی نوێ، ئەمانەمان هەمووی چارەسەر کرد و دەستمان بە خاڵی سێهەم کرد، کە ئەویش درووستکردنی شتێکە کە پێیی ئەڵێن “Address Forwarder”

لە ئەی داوای کە، بەڵام بیگەیە بە بی

یانی چی ئەمە؟ تۆ کەسێکیت لە پۆینتی ئەی دەژیت، و نزیکی ٥٠ سنیکەر داوا دەکەیت، ڕاستەوخۆ کۆمپانیا دەزانێت کە فرۆشیاریت و ئەتەوێت کاڵاکان دووبارە بفرۆشیتەوە بە قازانج، بۆیە پێوستمان بە فۆرواردەرێک بوو بۆ درووستکردنی ئادرێسی ساختە، بەڵام ساختە نەبوون لە ڕاستیدا، ڕێکوپێک بوون و کاڵاکانیان “فۆرواردی” خۆمان دەکرد. بۆیە ئەمەش حل بوو.

ئادەی وەرە بۆ رۆژی بڵاو کردنەوە

ئەمەوێت پێت بڵێم کە هەزارانی وەک ئێمە ئەمە دەکەن، و سەدان هەزاری تریش هەموو چرکەیەک براوسەرەکانیان ڕیفرێش دەکەن بۆ ئەوەی فریا بکەون، جا زۆر شارەزاییت ئەوێت لە سێرڤەر و چۆنیەتی کارکردنیاندا، چەند کاتژمێرێک پێش ئەوە دەستمان کرد بە ئامادە کردنی سێرڤەرەکان، و هەموو شتێکمان ١٠٠ بارە تاقی کردەوە، و ئەو چرکەکەی ئەدیداس نزیکی بە هەمووی ٨٠ سنیکەری لە سایزی پێوست بڵاو کردەوە، ئێمە هەموویمان کڕی. و ڕاستەوخۆ نەما!

ئۆردەرەکانی ئەدیداس کە پشتڕاستکراونەتەوە بۆ گەیاندن

جا کڕین لێرە بە مانای چی دێ، زۆربەی کاڵاکان نرخیان خوار ٤٠ دۆلار بوو (بە گۆڕینی کرۆنی نەرویجی) و هەمان کاڵا سەروو ١٠٠ دۆلار دەکات بۆ فرۆشتنەوە لە وڵاتان و شوێنی تر.

دواتر هاوڕێیانم لە دیسکۆرد دڵ خۆش بوون زۆر بەم سەرکەوتنە

ڕاستیەکەی من حەزم لە تێکەڵ بوون بە فرۆشتن و کڕینەوەی نیە، تەنها سیحرەکەم کۆدە 😅